وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە دەکات کە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیادان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە.
لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی کە لە ناوچەکانی بومەلەرزەیە لە وڵاتی تورکیا و دەیەوێت بگەڕێتەوە، دەتوانێت ناو و ناونیشانیان بۆ بنێرێت.
وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، ئەوەی پێویستە بینێرن دەبێت ناوی سیانیی خۆیان و کۆپییەکی پاسپۆرتەکانیان بنێرن بۆ ناوەندی تایبەتی بە پەنابەرانی عێراقی لە غازی عەنتاب.
راشیگەیاندووە، یەکەم گەشت ئێوارەی ئەمڕۆ دەبێت لە فڕۆکەخانەی غازی عەنتابەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەغداد.