پێنج یاریزانی یوڤانتۆس خرانە لیستی فرۆشتنەوە

قەیرانی دارایی و سزا سەپێنراوەکانی دادگای باڵای وەرزشی، کاریگەرییان لەسەر یانەی یوڤانتۆس دروست کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، سزا سەپێنراوەکانی دادگای باڵای وەرزشی کاریگەری لەسەر دۆخی وەرزشی و دارایی یانەی یوڤانتۆس دروستکردووە.

لە ئێستادا جۆن ئیلکانی خاوەنی یانەی “خانمە پیرەکە” بیر لەوە دەکاتەوە خەرجیاتی ساڵانەی یانە بەبڕی (70) ملیۆن یورۆ کەمبکاتەوە، ئەو هەنگاوەش بە فرۆشتن و نوێ نەکردنەوەی بۆندی پێنج لە یاریزانەکان دەنێت.

ئەنخێل دی ماریا گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە. لە هەمان کاتدا داوا لە ئەدریان ڕابیۆ دەکرێت مووچە و پاداشتەکانی کەمبکاتەوە، هەروەها یاریزانانی وەک ئەلێکس ساندرۆ، خوان کوادرادۆ، لیاندرۆ پاریدێس دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە.

بابەتی پێشتر

قەتەر، مانچستەر یونایتد دەکڕێت

بابەتی دواتر

رەجەب تەیب ئەردۆگان: لە ماوەی ساڵێکدا بینا رووخاوەکان بونیاد دەنێینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share