ئەنتۆنی، تۆپی پێی کردووە بە دوو بەشەوە

شیکەرەوە و ڕەخنە گران و ڕۆژنامەکان بوون بە دوو بەشەوە لەسەر ئەو ڕەفتارەى ئەنتۆنی بەرامبەر شیریف لە یۆرۆپا لیگ کردی.

بە گشتی ئینگلیزەکان کەوتونەتە هێرشکردنە سەر ئەنتۆنی و پێیانوایە ئەوەى کردویەتی بێ ڕێزی کردنە بەرامبەر تۆپی پێ و ڕکابەرەکەى.

بەڵام بەڕازیلییەکان پشتگیری دەکەن و پێیانوایە ئەوە هونەرە.

خۆشی لە ئینیستگرام نوسیویەتی بەهۆی ئەم کارانەوە گەیشتومەتە ئێرە و بەردەوام دەبم.

ئەوروپییەکان بۆیە ئەو ڕةفتارەیان پێناخۆشە چونکە تۆپی پێ وەک پیشە سەیر دەکەن و هیچ زیادەیەک تیایدا بەکارناهێنن.

بەڵام لای بەرازیلییەکان وا نییە، بەڵکو تۆپی پێ وەک چێژ و بەهرە دەبینن و حەز دەکەن خۆشی لێوەربگرن.

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ نایەوێت واز لە یاریکردن بهێنێت

بابەتی دواتر

وێنە.. ژنە بەتەمەنەکان لە نمایشێکی جل و بەرگی جیاوازدا لە پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share