پۆگبا جارێکی دیکە یاری بۆ یونایتد دەکاتەوە؟

بەهۆی پێکانەوە، ڕەنگە جارێکی دیکە پۆل پۆگبای فەرەنسی یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “زەسەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پۆگبا لە ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دووچاری پێکانی ماسولکەیی ڕانی بووە، بەوهۆیەوە بۆ دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت، لەو ماوەیەشدا بەئەگەرێکی زۆرەوە گۆڕانکاریی گەورە ڕوودەدات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی یونایتد گفتوگۆی نوێکردنەوەی بۆندی پۆگبا-یان هەڵپەساردووە، ئامادەنین بەهەمان مەرج و دەستکەوتەوە بۆندی ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە نوێبکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی بڕی 89 ملیۆن پاوەندیان لەگواستنەوەیدا بەکارخستووە، هەروەها مووچەی خەیاڵی بۆ تەرخانکراوە.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، واتا لەو کاتەی لە پێکان چارەسەردەبێت (دوو مانگی داهاتوو)، دەتوانێت لە گواستنەوەکانی زستانەی 2022 لەگەڵ یانەی دیکە ڕێککەوتن بکات، واتا دەکرێت جارێکی دیکە یاری بۆ یانە سوورە زەبەلاحەکە نەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا و ڕوسیا لەبارەی كۆچبەرانەوە هاتنەدەنگ و داوای دروستكردنی فشار دەكەن

بابەتی دواتر

مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share