بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەزای پێنجوێن ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە لەسەر رێگای ملەكەوە بەهۆی بەفربارینەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و بۆ كاری پێویست نەبێت رێگاكە بەكارنەهێنن.
لە راگەیەندراوی هاتوچۆی قەزای پێنجوێندا هاتووە، داواكارین لە شۆفێران پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆبن و تیمەكانیش لە هەوڵی پاككردنەوەی رێگاكەدان.