بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراون

دکتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا  دوو هەزار و 259 نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە ڕایگەیاند، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوو هەزار و 259 نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەمان تۆمارکراون، هەروەها 1552 نەخۆش لە نەخۆشییەکانی خوێن تۆمارکراون، کۆی گشتیی نەخۆشانی تۆمارکراو لە نەخۆشخانەکەمان سێ هەزار و 813 نەخۆشن”.

دکتۆر یاد نەقشبەندی ڕاشیگەیاند کە لەسەرەتای دروستبوونی نەخۆشخانەی هیواوە تاوەکو ئێستا 29 هەزار و 693 نەخۆشی تۆمارکراون لە نەخۆشخانەکەمان، لەڕۆژێکدا 7 10  نەخۆشی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق سەردانمان دەکەن.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشخانەی هیوا و چارەسەری شێرپەنجە لە سلێمانی مۆرکی کوردستان و عێراقیشە چونکە لە هەمو پاقرێزگاکانی هەرێم و عێراقیشەوە نەخۆش ڕۆژانە سەردانمان دەکەن.

دکتۆر یاد نەقشبەندی داواشی لە وەزارەتی تەندروستی، دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانیش کرد کە کێشەی خۆبەخسانی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر بکەن و وتی، “لە نەخۆشخانەکەمان 145 بۆ 155 خۆبەخش کاردەکەن کە ماوەی شەش مانگە هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجنەکراوە، ئەگەر ئەو خۆبەخشانە کارنەکەن %50ی کارەکانی نەخۆشخانەکەمان ڕادەگیرێت.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی سەبارەت بە ژمارەی توشبووانی ئەمساڵی شێرپەنجە بەراورد بە ساڵی پار ئاماژەی بەوەکرد، ناتوانین بڵێین ئامارەکانی ئەمساڵ کەمتر یان زیاترە چونکە بەهۆی ئەوەی کۆرۆنا بڵاوبووەوە لە هەمو جیهاندا توشبووانی شێرپەنجە کەمتر تۆمارکراون چونکە سیستمی تەندروستی لە جیهاندا سەرقاڵی کۆرۆنا بوون لای ئێمەش ئەم حاڵەتە هەیە و بەشێک لە نەخۆشانی شێرپەنجە درەنگتر سەردانیان کردووین.

لەلایەکی دیکەوە هەڤاڵ ئەبوبەکرد، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەردەوام یەکێک لەو لایەنانەی گرنگیییەکی زۆری پێدەدەن کەرتی تەندروستییە، هەروەها وتی، “بەردەوام دەبین لە کارەکانی نەخۆشخانەی (هیوای گەورە) کە زەوی بۆ تەرخانکراوە و کارە ئیدارییەکانی تەواو کراوە”.

سەبارەت بە ئەو خۆبەخشانەی کە لە نەخۆشخانەی هیوان پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم حکومەتێکی بچوککراوەی ئیمێرجنسی بۆ حاڵەتی لەمجۆرە هەیە، دەبێت ئەم ژمارە زۆرانەی شێرپەنجە هەوڵی کەمکردنەوەی بکرێت، بۆئەوەش لەهەوڵی ئەوەداین ڕێژەی سەوزایی زیادبکەین، کارگەکان و ژمارە و دورییان لە شوێنی نیشتەجێبووانەوە کۆنترۆڵبکرێت و چاودێری بۆ کارگەکان دابنرێت.

بابەتی پێشتر

یونیسێف ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەندێک وڵات دەنێرێت

بابەتی دواتر

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد 320 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
Total
0
Share