ئێوارەی ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەهۆی چڕیی بەفربارین و ئاستەنگی هاتوچۆوە داخرا.
بەپێی زانیارییەكان داخستنی رێگای دەروازەكە لە سنووری رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بووە بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە رێگا بەڕووی بارهەڵگر و هاتوچۆكاراندا بكرێتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە.
بەپێی سەرچاوە نافەرمییەكان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی 30 سم بەفرباریوە.