لە هەناوی كارەساتدا، ژیانی نوێ دێتەدی، لەنێو ئەو كارەساتەی بەسەر باكووری سوریادا هاتووە بەهۆی بومەلەرزەوە، ژنێكی سوری منداڵە ساواكەی لەژێر داروپەردووی رووخاودا لەدایكبوو، بەڵام خۆی نەیتوانی درێژە بە ژیان بدات.
چالاكوانان و رۆژنامە جیهانییەكان هەواڵی لەدایكبوونی ساواكەیان بڵاوكردەوە و ئاشكرایانكرد لە ناوچەی حەلەب بووە، یەكێك لەو ناوچانەی بومەلەرزەكەی شەوی پێشووتر كاری لێكردووە.
گرتەیەكی ڤیدیۆیی یەكێك لە كارمەندانی بەهاناوەچوون نیشاندەدات كە منداڵەكە دەردەهێنێت و بەخێرایی بۆ فریاكەوتنی دەیگوازێتەوە.
أم مهجّرة من #دير_الزور تلد طفلها ثم تموت مع عائلتها بأكملها في #جنديرس ريف #حلب جرّاء #الزلزال 💔 pic.twitter.com/KY2bjgDuHP
— عمر مدنيه (@Omar_Madaniah) February 6, 2023
بەپێی وتەی چالاكوانان رووداوەكە لە شارۆچكەی جندیریس بووە و خێزانی منداڵەكەی لە دێرلزور-ەوە ئاوارەی ئەو ناوچەیە بوون.
ئاشكراشیانكرد، جگە لەو ساوایە، دایكی و سەرجەم ئەندامانی دیكەی خێزانەكەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە 6ی شوبات تائێستا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە پێنج هەزار كەس لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سوریا، هەروەها برینداربوون و ئاوارەبوونی دەیان هەزاری دیكە لە كەشی سارد و بێ ماڵیدا.