حكومەتی عێراق: نرخی 100 دۆلار دەكرێتە 130 هەزار دینار

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە 146 هەزار دینارەوە بۆ 130 هەزار دینار داببەزێنێت.

كەمێك پێش ئێَستا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراقی پەسەندكرد و بەهای یەك دۆلار بەرامبەر دەبێت بە 1300 دینار.

لە راگەیەنراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاوكراوەتەوە نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئاشكرایكرد، “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراقی پەسەندكردووە بۆ كەمكردنەوەی بەهای 100 دۆلار لە 146 هەزار دینارەوە بۆ 130 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

چوار تۆمەتبار دەستگیرکران کە فرۆشگاکانیان کردبووە شوێنی قومارکردن

بابەتی دواتر

ژنێكی دووگیان لەژێر داروپەردووی رووخاودا منداڵەكەی بوو و خۆی مرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share