قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی فرۆشگای خوێندنگەکانەوە هۆشداری دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداریی توند دەداتە فرۆشگای خوێندنگەکان و مارکێت و فرۆشگاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە”.

باوان عەبدولڕەحمان نوێنەری لیژنەی تەندروستیی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “ئەو خواردن و خواردنەوانەی رێگەیان پێدراوە لە فرۆشگای خوێندنگەکان بفرۆشرێن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییەوە ئاراستەی لیژنە هاوبەشەکان کراوە، بەدەر لەو لیستە هەر خواردن و خواردنەوەیەک بەخوێندکاران بفرۆشرێت، خاوەنی فرۆشگاکە رووبەڕووی سزا دەکرێتەوە”.

سەبارەت بەپاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی وتوویەتی، لە رێگەی راگەیاندنەکان و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە، سەرجەم مارکێتەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ڤایپ، پاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێردمنداڵ نەفرۆشن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.

داواش لە دایکان و باوکان دەکات بەوریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەکاتی هەبوونی گومان ئاگادارییان بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یاد نەقشبەندی: تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تەنها دانیشتووی سلێمانی نین

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، رایگەیاند، تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تەنها دانیشتووی سلێمانی نین. د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سەیدسادق: لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن ئاگادارمان بکەنەوە

شارەوانیی سەیدسادق، رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن ئاگادارمان بکەنەوە”. سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share