نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ واژووکرا

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دارایی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی واژووکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆتایی دەوام، نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ گەیشتە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و ئەویش واژووی کرد.

وتیشی، پاش واژووکردنی، نووسراوەکە ئاراستەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کرا تا ئەو پارەیە، بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ، یان رۆژی شەممە، خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و یەکشەممەش، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەكە ڕوونكردنەوە دەدات
بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاوی بەنداوی دوكانی زیادكردووە؟ ‏

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نەبووە و دەڵێت،…
Total
0
Share