ئەمساڵ 34.4 ملیۆن ئەمریكی وازیان لەكار هێناوە

ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی دەستبەرداری کارەکانیان بوون لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد لە مێژووی وڵاتەکەدا، کە 4.4 ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی لەو مانگەدا وازیانهێناوە لەکارەکانیان.

داتاکانی وەزارەتی کاری ئەمریکا دەریدەخات، تاوەکو دوێنێ هەینی نزیکەی 34.4 ملیۆن ئەمریکی لەمساڵدا وازیان لەکارەکانیان هێناوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2020دا 36.3 ملیۆن ئەمریکی دەستبەرداری کارەکانیان بوون.

لەوبارەیەوە گەورە ئابوریناسی ئەمریکی جولیان بۆلاک دەڵێت، ئاستی داواکاریی بازاڕی کار بۆ وەرگرتنی کارمەند بەرزترە لەڕێژەی ئەو كەسانەی داوای کار دەکەن.

زۆرترین کارمەند لەو ژمارەیەی لە مانگی ئەیلولدا وازیانهێناوە لەکارەکانیان، لە کەرتەکانی گەشتیاری، میوانخانەکان، بازرگانی بچووک و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بوون.

وەزارەتی کاری ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا 10.4 ملیۆن هەلی کاری زیادەی تۆمارکرد، ئەو ژمارەیەش لەگەڵ وازهێنانی بەشێکی دیکەی کارمەندان زیاتر بەرزبووەوە و بەپێی لێدوانی وەزارەتەکە، کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر بازاڕی کار.

بابەتی پێشتر

مەلا بەختیار دەگەڕێتەوە هەرێم<br> پێشتر ڕایگەیاندبوو لەسەر ژەهرخواردكردنەكەی سكاڵا تۆماردەكات

بابەتی دواتر

فەرمی.. دانیال ئەلڤێس گەڕایەوە بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share