وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوت روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیراو بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین پرۆسەی هەناردەكردن دەستپێبكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی توركیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین  پرۆسەی هەناردەكردن دەستپێبكاتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

دۆڕاندن بە تۆتنهام پەیوەندیی گواردیۆلا و مەحریزی تێکداوە

بابەتی دواتر

دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی سوریا ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share