ڕادوکانو “US OPEN” بەجێهێشت و نادال گەیشتە قۆناغی دووەم

هەڵگری ناسناوی پێشووی پاڵەوانێتی “کراوەی ئەمریکا”، ئیما ڕادوکانو لە قۆناغی یەکەمەوە ماڵئاوایی لە وەشانی 2022 کرد، ڕافائێل نادالی ئیسپانیش بردنەوەی تۆمار کرد.

لەسەر ئاستی خانمان، ڕادوکانو بووە “سوپرایز”ی دووەم ڕۆژی کێبڕکێکان، بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بەرامبەر ئالیز کۆرنییەی فەرەنسی دۆڕاندنی تۆمار کرد.

ڕادوکانو بووە یەکەمین هەڵگری ناسناوەکە کە لە قۆناغی یەکەمەوە ماڵئاوایی دەکات، هەروەها ناومی ئۆساکای ژاپۆنی یەکێکی دیکە بوو لە شکستخواردووەکان، بەرامبەر دانیێل کۆلینزی ئەمریکی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک دۆڕاندنی تۆمارکرد و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

لەسەر ئاستی پیاوان، ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە ڕینکی هیکاتای ئوسترالی بردەوە.

لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکەشدا بەرامبەر فابیۆ فۆنینی ئیتاڵی یاری دەکات، کە لە هەمان قۆناغدا لە ئاسلان کاراتسێڤی ڕووسی بردەوە.

بابەتی پێشتر

گواستنەوەی یاریزانان لە خولەکانی ئەوروپا کەی کۆتایی دێت؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share