مارتا ڕیکۆردی مێژوویی تۆپی پێی تۆمارکرد و پیلێ پەیامێکی ئاڕاستەکرد

ئەفسانەی ئەفسانەکانی بەرازیل و جیهان، پیلێ بە شانوباڵی مارتا، ئەستێرەی کچانی پێکهاتەی بەرازیلدا هەڵدەدات و دەڵێت، “زیاتریت لە یاریزانێکی تۆپی پێ”.

دوێنێ چوارشەممە، لەیەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020، هەڵبژاردەی بەرازیل بە ئەنجامی (5-0) بەرامبەر هەڵبژاردەی چین بردنەوەی تۆمارکرد، لەو یارییەشدا مارتا، ئەستێرەی ناوداری بەرازیل و شەش جار باشترینی جیهان دوو گۆڵی تۆمارکرد.

بە تۆمارکردنی ئەو دوو گۆڵە، ئەستێرە 35 ساڵەکەی سیلیساو بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا لە پێنج خولی ئۆڵۆمپیدا گۆڵ تۆماردەکات.

لەو بارەیەوە پیلێی ئەفسانەی بەرازیل لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی، “سڵاو مارتا، ڕەنگە ئێستا خەوتبێتی، چونکە تۆ لە جەمسەرەکەی دیکەی جیهانیت، هیوادارم خەون بەوەوە ببینیت کە بەدەستهێناوە، لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ بوویتە پاڵپێوەنەری خەونەکانی چەندین یاریزان، دەستکەوتەکەت لە داتایەکی کەسی زیاترە، هاندەر و ئیلهامبەخشە بۆ ملیۆنان وەرزشکاری جیهان کە دەیانەوێت ڕیکۆردەکان بشکێنن”.

هەروەها نوسیویەتی، “پیرۆزباییت لێدەکەم، تۆ لە یاریزانێکی تۆپی پێ زیاتریت، بە بەهرەکەت یاریدەدەری لە بونیادنانی جیهانێکی باشتر، کە تیایدا ژنان مەودایەکی فراوانتریان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی ئەمریكی لەبارەی پێشڕەوییەكانی تاڵیبان: كۆتایی سیناریۆكە نیە

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد چووەتە ڕیزی داواکارەکانی گۆرێتزکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس…
Total
0
Share