ئۆبامیانگ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە

پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، ئەستێرەی گابۆنی لە یانەی چێڵسی هیچ چانسێکی نەماوە، سێ یانەی گەورە پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانییەوە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “دەیڵی مەیڵ”، دوای دوورخستنەوەی ناوی ئۆبامیانگ لە لیستی یاریزانانی چێڵسی بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ناوبراو هیچ هیوایەکی بە یانە ئینگلیزییەکە نەماوە، لە هەمان کاتدا ئیدارەی یانەکەش ئامادەنین گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

ئەستێرەکەی گابۆن سێ بژاردەی لەبەردەمدایە، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرانی سێ یانەوە پەیوەندی بە لێپرسراوی کارەکانییەوە کراوە.

یانە خوازیارەکان بریتیبوون لە، بەرشلۆنە کە پێشتر بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە ئەو یانەیەی بەجێهێشتووە، هەروەها یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەی سی میلان.

ئۆبامیانگ لە پێگەکانی باڵەکانی هێرشبردن و هێرشبەری سەرەڕم یاریدەکات، لە ئێستادا نرخی گواستنەوەی (12) ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

چوار کەس بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی مامۆستایەکی ئاینی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق ئاگادار دەکرێنەوە مامەڵە بە دینارەوە بکەن لەبری دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی ئالكانتارا قورسە

یانەی لیڤەرپوڵ پێكانی تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕاگەیاند. تیاگۆ لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فۆڵهام توشی پێكان هات…
Total
0
Share