چاڤی گرێی ژمارە (3) ی هەیە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز لەم وەرزەدا سەرکەوتوو نەبوو لە گەیاندنی یانە کەتەلۆنییەکە بە هیچ یەکێک لە فیناڵی خول و جامە ناوخۆیییەکان، یاخود پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان.

لەو ساتەوە چاڤی پۆستی ڕاهێنەری بلاوگرانای وەرگرتووە تووشی گرێی ژمارە سێ بووە، لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان (جگە لە خولی ئیسپانیا) ماڵئاوایییان کردووە، لەوەش سەیرتر هئەوەیە، کە بەردەوام بە سێ گۆڵ دۆڕاندنی تۆمار کردووە.

لە دوایین یاریی چامپیۆنزلیگ، بە ئەنجامی (3-0) یاریی چوون و گەڕانەوەی بەرامبەر بایرن میونشن دۆڕاند.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو (3-2) دۆڕاندنی تۆمار کرد، لە جامی سوپەری ئیسپانیاش بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید (3-2) شکستیان هێنا.

لە دوایین یاریشیاندا لە خولی ئەوروپا (یوروپا لیگ)، بەرامبەر یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت (3-2) دۆڕاندنیان تۆمار کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 11ی ئه‌یلولی 2021‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن. له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی…
Total
0
Share