(ڤیدیۆ) پاریس بەرامبەر ستاد ڕیمسی یەکسانبوونی تۆمارکرد

یانه‌ی پاریس سان جێرمان، لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر ستاد ڕیمس یاریکرد و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای له‌ “پارک دی پرینس” یاریی هه‌فته‌ی (20)ی وه‌رزی 2022/2023ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یانه‌ی ستاد ڕیمس ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێک (1-1) یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی پاریس له‌ خوله‌کی 51 له‌لایه‌ن نێیماره‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 90 لەلایەن فلۆریان بالۆجۆنەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (48) خاڵ و جیاوازیی سێ خاڵ بەرامبەر یانەی لێنس‌، له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی گشتیی بەریتانیا كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی یاریی لووتکەی لە ڕۆما بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share