بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە کێشەی دەفتەری پاسپۆرتیان هەیە و با نەگەڕێنەوە بۆ کوردستان.
لە راگەیەندراوی پاسپۆرتی هەولێردا هاتووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا کێشەی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت لەهەموو پارێزگاکانی عێراق، ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکەنەوە کە بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە، ئامۆژگارییان دەکەن کە نەگەڕێنەوە، چونکە ناتوانن هاوکاریان بن و پاسپۆرتیان بۆ تازە بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ئەو ئاگادارییەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێستا “ناتوانین هاوکارییان بکەین و پاسپۆرتیان بۆ تەواوبکرێت، بەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرتی بەتاڵ لە هەموو عێراق و کوردستان”.