(NBA) کلیپەرز لە واریەرزی بردەوە و نێتس و بوڵز براوە بوون

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 58ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی لۆس ئەنجلس کلیپەرز بردنەوەی بەرامبەر بە گۆڵدن ستەیت واریەرز تۆمارکرد.

لۆس ئەنجلس کلیپەرز بە ئەنجامی (119-104) بردنەوەی بەرامبەر گۆڵدن ستەیت واریەرز تۆمارکرد، لە یارییەکەشدا تیرانس مان 25 خاڵی تۆمارکرد کە 14 خاڵیان لە چارەکی سێیەمدا تۆمارکران، هەروەها ڕیجی جاکسۆن 19 خاڵ و ئیڤیکا زوبا 18 خاڵیان تۆمارکرد.

لە بەرامبەردا ستیفان کوری 33 خاڵی بۆ تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز تۆمارکرد، هەریەک لە ئاندرۆ ویگنز و جۆردن پۆڵ 13 خاڵیان تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

ویزاردز 103-94 پیستۆنز

نیکس 123-127 ساندەر

نێتس 109-85 کینگز

پیلیکانز 120-90 ڕاپتەرز

باکس 107-122 ترەیڵ بلایزەرز

بوڵز 120-109 سپێرز

ناگێتس 121-111 ماجیک

جاز 135-101 ڕۆکێتس

بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ: ڤاکسین لە خۆم نادەم، ناسناوە گەورەکانیشم ناوێت

بابەتی دواتر

ئەبرامۆڤیچ بەهۆی ناکۆکییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە 650 ملیۆن زیانی بەرکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share