ڕیاڵ مەدرید بۆندێکی گەورەی پێشکەشکراوە و هازارد ڕازی نییە

ئیدارەی نوێی یانەی نیوکاسڵ بۆندێکیان بۆ گواستنەوی ئیدین هازارد پێشکەشی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، یانە ئیسپانییەکە بە ئۆفەرەکە قایلبووە و هازارد ڕەتیکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی ئیل ناسیوناڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەم هەفتەیەدا خاوەنداریەتیی سعودیی یانەی نیوکاسڵ بۆندێکیان بەبڕی 40 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی ئیدین هازارد پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید کردووە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ و هاوکارانی وەڵامیان ئەرێنی بووە، لەبەرامبەردا یاریزانەکە ڕەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە یانەیەکی بچووکتر لە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی ماگپایس مووچەی ساڵانەیان بەبڕی 10 ملیۆن یورۆ بۆ یاریزانەکە پێشکەشکردووە، بەڵام ناوبراو خەونی ئەوەیە لەدەرگای یانەی چێڵسی-یەوە بگەڕێتەوە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا، بەوپێیەی لەو یانەیە لە 352 یاریدا 110 گۆڵ و 92 ئەسیستی وەک مێژوویەک تۆمارکردووە.

ئیدین هازارد لە هاوینی 2019 بەبڕی 100 ملیۆن یورۆ یانەی چێڵسی بەجێهێشت و درێسی یانەی شاهانەی پۆشی، بەهۆی دوورکەوتنەوە و پێکانە یەکلەدوایەکەکانەوە نرخەکەی بۆ 40 ملیۆن یورۆ دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا له‌ کێبڕکێکانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامده‌بن و چه‌ندین یاری به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share