جەخت لە یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە كرایەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاندێكی سەربازیی ئەمریكی باسیان لە گرنگی چاكسازیكردن لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە كرد لەسەر بنەمای یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و كاروباری پێشمەرگە.

رەفعەت عەبدوڵا و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەولێر، پێشوازییان لە شاندێكی سەربازی ئەمریكی و كونسوڵی گشتیی ئەمریكا كرد و پێكەوە باسیان لە هەماهەنگیكردن لە پێناو جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و كاروباری پێشمەرگە كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا ستایشی هەوڵەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان كرا كە هەموو كات هاوكاربوون، بە تایبەت لە پرسی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگەو لەو پێناوەشدا بەوردیی گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو یاداشتنامەیە كرا و جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی ناوەرۆكەكەی كرایەوە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە رێكخراوتر بێت.

شاندی یەكێتی ئاماژەی بەوەشدا كە ئامادەی هەموو هەماهەنگییەكن و نوێنەرانمان لەناو هێزەكانی پێشمەرگە راسپاردووە كە ئاسانكاری بكەن لەوبارەیەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، لیوا ڕوكن عومەر سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی 70 و لیوا روكن بەختیار محەمەد ئەمینداری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

ئەو ژنەی لەگەڵ 600 پشیلەدا دەژی

بابەتی دواتر

قاچاخچێتیی دۆلار لە ڕێگای هەرێمی كوردستانەوە پەرەیسەندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share