قوباد تاڵەبانی داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات پڕۆژەیاسای نوێی كار پەسەند بكەن

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران داوادەكات پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسای نوێی كار پەسەند بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بە گرنگی ئامار و زانیارییەكان و هەبوونی داتا سەنتەر و ناوەندی دۆزینەوەی كاركرد تا ئاسانكاریی بكرێت بۆ دابینكردنی هەلی كار.

لە ڕاگەيەندراوەكەدا هاتووە، جێگری سەرۆك وەزیران داوای لە پەرلەمانی كوردستان كردووە پەلە بكەن لە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای نوێی كار كە ستراتیژێكی نوێی داڕشتووە بۆ پەیوەندی نێوان كرێكار و خاوەنكار.

جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا، ئاماژەی بە ڕێنمایی نوێی ڕێكخستنەوەی دەستی كاری بیانی لە هەرێمی كوردستان كردووە كە ڕەشنووسەكەی لەلایەن دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانەوە خراوەتەڕوو و ئامانج لێی ڕێكخستنەوەی هێزی كاری بیانییە لە هەرێمی كوردستان بە جۆرێك لە خزمەتی بازاڕی كاردا بێت.

بابەتی پێشتر

گۆتیرێش هۆشداری لە توڕەیی زستان دەدات

بابەتی دواتر

بۆ كڕینی ئایفۆن 14 گەشت بۆ وڵاتێكی دیكە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجی كاروان دەدرێتە دادگا

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، حاجی كاروان دەداتە دادگا بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی نەبووە لەسەر قسەکانی دەربارەی نەخۆشخانەکە. نەخۆشخانەی…
Total
0
Share