وەزارەتی کارەبا زانیاری لەبارەی کارمەندە کوژراوەکەیەوە ئاشکرا دەکات

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:18 لەلایەن کارمەندێکیانەوە تەقە لە ئەندازیارێکی کچی وەزارەتەکە کراوە و کوژراوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایدەکات، ” بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە كارەساتێكی دڵتەزێندا ئەندازیار (شادیە عەبدوڵا) فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا لەكاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی كارەباوە بەدەمانجە كوژرا”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا بکوژەکە لەلایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە دەستگیركرا و دواتر ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنیەكان بكوژەكەیان دەستگیركرد و گواستیانەوە”.

وەزارەتی کارەبا نوسیویشیەتی، “ئەندازیار شادی عەبدوڵا فەرمانبەرێكی دڵسۆز و بەتوانای وەزارەتی كارەبا بوو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەو بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەین”.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ گەوهەرە فەرەنسیەکەی لە چنگی ڕیاڵ و بارسا دەرکرد

بابەتی دواتر

سوید ناڕاستەوخۆ وەڵامی داواکەی مەزڵوم عەبدی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share