لە کەرکوک چەند بەرهەمێکی خۆراکی بە نرخی پاڵپشتیکراو بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت

ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت چەند بەرهەمێکی خۆراکی بە هاوڵاتییان فرۆشرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “بە بڕیاری وەزیری بازرگانیی عێراق چوار بارهەڵگر لە بەرهەمی خۆراکی بۆ پارێزگای کەرکوک نێردراوە و بە نرخێکی کەمتر لە نرخی بازاڕ بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەرهەمە خۆراکییەکان پێکهاتوون لە هێلکە، مریشک ئارد، شیر و بە کەمتر لە نرخی بازاڕ بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت”.

باسیلەوەشکرد، “ئەمە دوایین وەجبە نابێت، لە داهاتوودا چەند بارهەڵگرێکی دیکە دەگەنە شارەکە و بەسەر هاوڵاتییاندا بە نرخێکی کەم بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت”.

بابەتی پێشتر

شوێندەستی خانمێک

بابەتی دواتر

کەسێک داوای لە 100 چێشتخانە کردووە خواردنی ئێوارەی بۆ بنێرن بۆ ناونیشانێکی خەیاڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share