پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی بەختیاری بەهاوکاریی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بەفێڵ ئۆتۆمبێلێکی لە هاوڵاتییەک بردبوو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک لەبنکەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی سکاڵای تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی بەفێڵ لێبراوە، ڕاشیگەیاند، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشدا، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری و بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانرا تۆمەتبار بەماددەی 456 لەیاسای سزادان دەستگیربکرێت و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا بگیرێت کە بەفێڵ لەسکاڵاکاری بردبوو.
هاوکات ڕاشیگەیاند، دوای ڕێکارە یاساییەکان ئۆتومبێلەکە ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.