پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تەقەکەرێکی لە زڕگوێز راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە سنووری گوندی بەردەكەڕ دەنگی تەقە بیسترا هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زڕگوێزەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە”.