ژنێك دەستگیركرا بازرگانیی بە مرۆڤەوە كردووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی تاوان رایگەیاند، چەند تۆمەتبارێك دەستگیركراون یەكێكیان ژنێكە بازرگانیی بە مرۆڤەوە كردووە.

ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی تاوان ئاشكرایكرد، چەند كەسێك دەستگیركراون تۆمەتبارن بە ساختەكاری و دزینی پارە و ماتۆڕسكیل و دزیكردن لە ماڵان و فرۆشگەكان لە بەغداد.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ژنێك لە هەمان شار دەستگیركراوە و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە بازرگانیی بە مرۆڤەوە كردووە، بەو تۆمەتە رادەستی دادگا كراوە و بەپێی ماددەی پێنجی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە راگیراوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە مۆندیالی یانەکان ڕووبەڕووی گەورەی میسڕ دەبێتەوە

بابەتی دواتر

نیوکاسڵ 1-1 وێستهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share