وەزیرەكەی سەدر ڕێبەرەكەی بە مارادۆنا دەشوبهێنێت

وەزیرەكەی سەدر موقتەدا سەدر بە مارادۆنا دەشوبهێنێت

ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری سەدر لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، “مارادۆنا لە یەكێك لە یارییەكانی مۆندیالدا دووچاری ڕێگری و بەركەوتنی زۆربووەوە دادوەرەكەش مامەڵەی دروستی لەگەڵ نەدەكرد چیتر بەرامبەر ئەو هەموو ئازارەی بە دەستی ئەنقەست تووشیان دەكرد ئارامی نەما و یەكێك لە یاریزانەكانی تیمی بەرامبەری خستە سەر زەوی و دادوەرەكەش كارتی سووری بەرامبەر بەرزكردەوە”.

دەشڵێت، “مارادۆنا كە یاریزانی بەناوبانگی ئەرجەنتین بووە سەرباری ئەو هەموو پێكانە یەك لە دوای یەكە بێهیوا نەبوو، ئێمەش ساڵانێكە لە میدیاكانەوە هێرشدەكەنە سەر خۆمان و ڕێبەرەكەمان و تائێستا كارتە سوورەكەمان بەدەستەوەیە”.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە لایەنەكان لە پێناو بەرژەوەندیی عێراقدا گفتوگۆ بكەن

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك بازرگان و دەڵاڵ ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share