سامان بەرزنجی: تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئاستێكی مەترسیداردا نییە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی مەترسیداردا نییە و لە 100 هەزار كەس 151 كەسیان تووشی شێرپەنجە دەبن.

لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هەرێمی كوردستانیش بەدەر نییە لە مەترسییەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە هاوشێوەی وڵاتانی جیهان و وتیشی، “ئەركی هەموو لایەكە بەرەنگاری شێرپەنجە ببینەوە”.

راشیگەیاند، “بەپێی دوایین داتاكان لە هەر لە 100 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان151 كەسیان تووشی شێرپەنجە دەبن”.

بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستانيش كە لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا بڵاویكردوووەتەوە، كە تا ئێستا زیاتر لە 71 هەزار تووشبوو لە هەرێمی كوردستاندا هەن.

بابەتی پێشتر

كاتی دابەزاندنی بەهای دۆلار ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند 5-1 فرایبۆرگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share