جیرارد پاڵێوراوە بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتیی ئەستۆن ڤێلا

ستیڤن جیرارد-ی ئینگلیزی گەیشتە لەندەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئەستۆن ڤێلا تا پۆستی ڕاهێنەرایەتیی ئەو یانەیە وەربگرێت.

جیرارد پێشتر سەركەوتوو بووە لە ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی گلاسكۆ ڕینجەرز-ی سكۆتلەندی، توانی باڵادەستیی یانەی سێڵتیك نەهێڵێت.

جیرارد-ی تەمەن 41 ساڵ لەگەڵ ئیدارەی ئەستۆن ڤێلا كەوتووەتە گفتوگۆ و لە قۆناغەكانی كۆتایی گرێبەستەكەدان.

سمیس لەدوو وەرزی ڕابردوودا یانەی ئەستۆن ڤێلای كردبووە یەكێك لە یانە بەهێزەكانی ئینگلتەرا، بەڵام بەم دواییە ئاستی یانەكە بەرەو دابەزین چوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share