سێ تێبینی لەبارەی بردنەوەی بەرشلۆنە لە دینامۆکیێڤ

دوای دوو دۆڕاندن و بردنەوەیەك لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر دینامۆکیێڤ تۆمارکرد.

لەچێوەی کێبڕکێکانی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بەرشلۆنە بەئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر دینامۆکیێڤی ئۆکرانی تۆمارکرد، گۆڵەکەش لە خولەکی 70 لەلایەن ئانسو فاتی-یەوە تۆمارکرا.

ئەستێرەی دێرینی بەرشلۆنە، لۆبۆ کاراسکۆ، کە لەئێستادا یەکێکە لە شیکەرەوە ناودارەکانی ئیسپانیا، لە شیکارییەکانیدا بۆ یارییەکە ڕایگەیاند، “بردنەوەی بەرشلۆنە گرنگبوو، بەڵام سێ تێبینی گرنگترم لەسەر یاریکردنیان هەیە”.

تێبینی-یەکان چی بوون؟

  1. نەتوانایی لە گەیشتن بە گۆڵی ڕکابەر: بارسا بە پلانی 4-3-3 یاریکرد، بەڵام دووچاری ئاستەنگی بوو لە گەیشتن بە گۆڵی دینامۆ، یاخود تۆمارکردنی گۆڵ.
  2. هێوربوونەوەی دەروونیی یاریزانان: دوای یەکسانبوون بەرامبەر ئالاڤێس و دۆڕاندن بە ڕایۆ ڤایکانۆ، یاریزانانی بارسا بەباشترین شێوە پشووی دەروونییان لەلایەن ڕاهێنەرەوە پێدراوە، بەرامبەر دینامۆکیێڤ بە دەروونێکی ساردەوە دەرکەوتن.
  3. خۆڕاگریی بەرگری: لەماوەی 90 خولەکدا، بارسا چەندین هێرشی بۆسەر گۆڵی دینامۆ ڕەخساند، سەرەڕای کۆنتڕۆڵی بەردەوامی تۆپ و پۆزیشن، بەڵام بەرگریکاران هیچ هەڵەیەکیان نەکرد و گۆڵیشیان لەسەر تۆمارنەکرا.
بابەتی پێشتر

جوتیارانی كورد لە سەرگەڕان ڕێگریدەكەن لە هەوڵی داگیركردنی زەوییەكانیان

بابەتی دواتر

کێ دەبێتە پاڵەوانی 1000 لە مەدرید؟ ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید مێژوو تۆماردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ: هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم

ئەفسانەی پۆرتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریی ژمارە 181ی بەدرێسی وڵاتەکەیەوە ئەنجامدا و ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد. “دۆنی پۆرتوگال” لەدوایین ڕووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share