ئاگر لە هۆتێلێکی شاری هەولێر کەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە هۆتێلێكی شاری هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنیدان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ئاگرێك لە هۆتێل نهۆمی شەشی شمێسانی لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر كەوتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن”.

ئاماژەی بەوەش كرد، “تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە”.

ئاشكراشیكرد، “سەرەتا كارمەندێكی هۆتێلەكە لەسەربانی باڵەخانەكە گیریخواردبوو، بەڵام دواتر توانرا لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە ئەویش رزگاربكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاوە عەبدولقادر: پاڵاوگەکانی کار و لاناز لیترێک بەنزین بە 580 دینار دەدەن بە کۆمپانیایەکی حزبی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، پارەی هەموو ئەو بەنزینەی کە لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دەپاڵێورێت دەخرێتە هەژمارێکەوە…
Total
0
Share