کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕووداوی بەئامانجگرتنی ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی لە گوندی زەرگەزەویی سنووری پارێزگای هەولێر بەتوندی ئیدانە دەکەن کە بووە هۆی شـ.ـەهیدبوونی دوو هاوسەری بێتاوان.
دەشڵێت، بەئامانجگرتنی ماڵ و حاڵی خەڵکی مەدەنی، “تەنها پێشێلکردنی سەروەریی خاک نییە، بەڵکو بەپێی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە ‘تـ.ـاوانی جەنگ’ هەژماردەکرێت و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرێت.”
هاوکات دووپاتیکردەوە، ”ئامانجی سەرەکیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەتە، کە خاک و خەڵکەکەمان پارێزراوبن.”
کاروان گەزنەیی ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان نابێت بەشێک بێت لەم جەنگ و ململانێیانە، چونکە پاراستنی ژیان و شکۆی هاوڵاتییانمان لەسەروو هەموو ئەولەوییەتەکانمانەوەیە.”