ئەم هەفتەیە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد

بڕیارە ئەم هەفتەیە، وەفدێکی باڵای دیوانى چاودێریى دارایی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدێکی باڵای دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات، ئەندامانى وەفدەکە پێکدێن لە چەند بەڕێوەبەرێکى گشتیى دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمى کوردستان، سەردانەکەیان بۆ پێداچوونەوەیە بە داهات و خەرجى هەرێمى کوردستان لەماوەى سێ ساڵى رابردوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە وەفدەکە، گفتوگۆ لەسەر پشکى راستەقینەى هەرێمى کوردستان بکات بەگوێرەى خشتەکانى بودجە، هەروەها خشتەکان بەراورد بکرێت بەو بڕەى کە بۆ هەرێمى کوردستان خەرجکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان…
Total
0
Share