ئۆکرانیا 100 ملیۆن کتێبی ڕوسی لەناودەبات

لە درێژەی هەڵوێستەکانیدا دژ بە ڕوسیا و پەلامارە سەربازییەکەی، ئۆکرانیا بڕیاریداوە زیاتر لە 100 ملیۆن کتێبی ڕوسی قەدەغەبکات و لە کتێبخانەکاندا کۆیانبکاتەوە، تاکو “لەناویانببات”.

ئەم کتێبانە، کە بەرهەمی چەندین نووسەری جیهانیی وەک گۆگۆڵ، تۆڵستۆی، دۆستۆیڤێسکی و پوشکین لەخۆدەگرن، لە سەرجەم کتێبخانەکانی وڵات کۆدەکرێنەوە و دەنێردرێن بۆ ناوەندەکانی “ڕیسایکلین”، تاکو “لەناوببرێن”.

ئۆلێکساندرا کۆڤاڵ سەرۆکی دامەزراوەی کتێبی ئۆکرانی کە بەشێکە لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی ئۆکرانیا، ڕایگەیاندووە، دەستیانکردووە بە کۆکردنەوەی زیاتر لە 100 ملیۆن کتێبی ڕوسی، بەو بیانووەی کتێبەکان “پڕوپاگەندە” و “ئایدۆلۆژیای ڕوسیین”.

کۆڤاڵ لە گفتۆگۆیەکی ئاژانسی “ئینتەرفاکس”ـی ئۆکرانیدا ڕوونیکردووەتەوە، پاش لەناوبردنی ئەم “ئەدەبیاتە زیانبەخشە”، ژمارەی کتێبی کتێبخانە گشتییەکان و کتێبخانەی قوتانخانە و زانکۆکان دەبێت بە نیوەی ئێستای، بەڵام ئەوان سەرجەم کتێبە ڕوسییەکان لەناونابەن، بەڵکو ڕۆمان و حیکایەتەکانی سەردەمی یەکێتیی سۆڤیێت دەهێڵنەوە و تەنیا بۆ لێکۆڵەران بەردەست دەبێت، تاکو بتوانن “لە ڕیشەکانی خراپە و داگیرکاری بکۆڵنەوە” لە ئەدەبی ڕوسیدا.

بەشی زۆری توێژەر و شارەزایانی کەلتووری کۆکن، ئەم هەڵوێستەی ئۆکرانیا بە هیچ جۆرێک بەرپرسیارانە و ئەقڵانی نییە و لەسەر ئاستی ڕۆشنبیری، وەک پەلامار و جەنگێکی کەلتووری وایە بۆ سەر خەڵکان و نووسەرانێک کە پەیوەندییەکی ئەوتۆیان بەوەوە نییە ئێستا لە نێوان ڕوسیا و وڵاتی ناوبراودا دەگوزەرێت.

موحسین ڕەملی ڕۆماننووس و وەرگێڕی دیاری عێراقی و مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆی سەینت لویس-ی شاری مەدرید لە ئیسپانیا، لەم بارەیەوە و لە ئەژماری تایبەتیی خۆی، ئەم هەڵوێستەی حکومەتی ئۆکرانیای بە “پووچ” ناوبردووە و پرسیویەتی، “نزمبوونەوەی ئەم جیهانە تا چ ئاستێک دەگات؟”.

بابەتی پێشتر

جۆنی دێپ پاش بردنەوەی دۆسییەکەی دادگا ئەلبومێک گۆرانی بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share