پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو برا ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیانەوە و یەکێکیان ئەوی تریانی کوشتووە.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس دهۆک، ئەو دوو برایە پێشتر ناکۆکی لەنێوانیاندا هەبووە و شەوی رابردوو بەهۆی هەمان کێشەوە یەکێکیان براکەی دیکەی بەناوی سەبری تیبان خەتاری کوشتووە.
رووداوەکە لە کۆمەڵگای خەتارێ سەر بە ناحیەی ئەلقوش روویداوە.