دەست بەسەر زیاتر یەك ملیۆن دۆلاردا گیرا كە هەوڵدرابوو ببرێتە دەرەوەی عێراق

لە پارێزگای دیالە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستیان بەسەر زیاتر یەك ملیۆن دۆلاردا گرت كە هەوڵدرابوو بە شێوەیەكی نایاسایی ببرێتە دەرەوەی عێراق.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، هەوڵدراوە ئەو بڕە پارەیە بە شێوەیەكی نایاسایی ببرێتە دەرەوەی عێراق و هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەردا گرتووە.

ئەوە لەكاتێكدا كە ماوەیەكە بەهای دۆلار لە بازارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە هەرچەندە، بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق جەختدەكەنەوە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و كاردەكەن كە بردنە دەرەوەی دۆلار لە عێراق بە شێوەی نایاسایی كۆنترۆڵبكرێت.

بابەتی پێشتر

ئاستی ئاوی ژێرزەوی زیاددەكات

بابەتی دواتر

واشنتن داوای وەستاندنی هێرشی گروپە چەكدارەكان لە بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

كەمێك لەمەوبەر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد. ئامانج لە سەردانەكە، بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی لایەنە…
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆمار گەیشتە ئەمریكا

بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەی “ئاو لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوامدا”، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێك…
Total
0
Share