ئاستی ئاوی ژێرزەوی زیاددەكات

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ماوەی دوو رۆژە داهاتی ئاو لە بەنداوەكان زیادیكردووە و دەشڵێت، پێشبینیدەكرێت بۆ ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە ببوژێتەوە و قەرەبووی وشكەساڵی ساڵانی رابردوو بكاتەوە”.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە داهاتی ئاو لە بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیان كردووە و ئەم شەپۆلی بارانبارینە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

راشیگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەكان وەك پێویست نین، بەتایبەت بەنداوی دوكان كە دەتوانێت حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوبگرێت ئێستا دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ئاشكراشیكرد، ماوەی چەند ساڵی رابردوو وشكەساڵی هەبووە و بیری زۆر لێدراوە، ئاستی ئاوی ژێرزەوی دابەزیبوو، پێشبینیدەكرێت بۆ ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەرێمی كوردستان ببوژێتەوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

دەست بەسەر زیاتر یەك ملیۆن دۆلاردا گیرا كە هەوڵدرابوو ببرێتە دەرەوەی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share