بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجمان گەڕاندنەوە و پتەوكردنی متمانەیە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغدا پێشوازی لە ئێریک شۆڤالییێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکیشیدا رایگەیاند، ئامانجیان گەڕاندنەوە و پتەوكردنی متمانەیە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغدا پێشوازی لە ئێریک شۆڤالییێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد و  لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم و عێراق تاوتوێكران و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا جەختیلێکرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەوڵ و هەنگاوە سیاسییەكانی یەكێتی كرد لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر و رایگەیاند، “وڵات پێویستی بە كۆدەنگی و یەكڕیزی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا، ئامانجی ئێمەش گەڕاندنەوە و پتەوكردنی متمانەیە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا تاوەكو هەموومان پێكەوە وڵات بەرەو داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر ئاڕاستە بكەین”.

‌هاوکات هەر لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە و سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوە کرد، “بەوپێیەی فەڕەنسا ھاوبەشێکی سەرەکی ھەرێم و عێراقە، داواکارم پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان فراوانتر بکرێت و رۆڵێكی كاریگەرتر بگێڕن لەبەرەوپێشچوونی هەرێم و عێراقدا”.

 

 

بابەتی پێشتر

رەنگی پلە سەربازییەکان یەکدەخرێن

بابەتی دواتر

رێگای پێنجوێن-سلێمانی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share