لە دوای  50 هەزار ساڵ دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

زەوی نزیکدەبێتەوە لە بینینی دیاردەیەکی گەردوونی کە 50 هەزار ساڵە رووینەداوە و لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووەوە شارەزایانی بواری گەردوونی چاودێری روودانی دەکەن.

شارەزایانی بواری گەردوونی بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ تەنە سەوزەکان نزیکدەبنەوە لە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە کە ماوەی 50 هەزار ساڵە دەرنەکەوتوون”.

دەرکەوتنی ئەم دیاردە گەردوونییە هیوا دەداتە شارەزایانی بوارەکە کە بتوانن نهێنی نوێ سەبارەت بە سیستمی خۆر بزانن.

تەنە سەوزەکان گوزارشتە لە پاشماوەی سەهۆڵو تەپوتۆزە بەستووانەی کە سیستمی خۆریان پێکهێناوە و بۆ یەکەمجار و لە چاخی سەهۆڵین دەرکەوتووە، رەنگێکی سەوزی هەیە و لە هەندێک شوێنی گۆی زەوی دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی ببینرێت.

بە وتەی شارەزایانی بواری گەردوونی ئەم دیاردەیە کاتێک روودەدات کە ئەو پاشماوانە لە خولگەی خۆیان لادەدەن و نزیکدەبنەوە لە گۆی زەوی.

 

 

بابەتی پێشتر

پلاسخارت: كێشەكانی عێراق كەڵەكەبوون بە شەو و رۆژێك چارەسەر نابن

بابەتی دواتر

لە كۆگایەكی سووتەمەنی تانكەرێك ئاگریگرت و سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
Total
0
Share