زانایان: پێکهاتەی هەسارۆچکەیەک بەڵگەی بوونی ژیانە لەدەرەوەی زەوی

 

زانایان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، ئەو تۆز و گەردانەی کە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی یابان کۆیکردووەتەوە لە هەسارۆچکەی ڕیۆجۆ، ئاماژەی بوونی ژیان لەدەرەوەی زەوی پیشاندەدات.

گەرد و پارچەکانی هەسارۆچکەی ڕیۆجۆ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2020، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی نهێنییەکانی ئەو هەسارۆچکەیە ئەنجامەکانی ئێستا ئاشکرادەکرێت.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر پارچەیەکی هەسارۆچکەی ڕیۆجۆ کراوەکە کێشی 5.4 گرام بووە.

لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا کە دوێنێ هەینی بڵاوکراوەتەوە، کۆمەڵێک لە توێژەران لە زانکۆی ئۆکایاما لە ڕۆژئاوای یابان ئاشکرایکردووە، “ترشی ئەمینی و ماددەی ئەندامیی دیکە لەناو پێکهاتەی ئەو پارچەیەدا هەبووە، کە بەڵگەیە بۆ بنەڕەتی ژیان وەک چۆن لە سەرەتای دروستبوونی زەویدا هەبووە”.

بەپێی توێژینەوەکە، بوونی ترشە ئەمینییەکان کە پێکهاتەی پرۆتینین لەو پارچەیەی هەسارۆچکەکەدا جێگەی بایەخە، چونکە هەسارۆچکەی ڕیۆجۆ نەهاتووەتە ناو بەرگەهەوای زەوییەوە و بەر زیندەوەرەکانی ناو بەرگەهەوا نەکەوتووە، هاوشێوەی نەیزەکەکانی دیکە.

تیمی توێژینەوەکە ئاشکرایانکردووە، شوێنەواری 23 جۆری جیاوازی ترشی ئەمینییان دۆزیوەتەوە.

ئاژانسی ئاشکراکردنی بۆشایی ئاسمانیی یابان (جاکسا) لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئەو نمونانەی لە هەسارۆچکەی ڕیۆجۆ وەرگیراون خاوەنی زۆرترین تایبەتمەندیی جیاوازن بۆ بوونی ژیان لە دەرەوەی زەوی بەراورد بە هەر هەسارۆچکەیەکی دیکە”.

بابەتی پێشتر

سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

پلانەكانی ئەم وەرزەی بەرشلۆنە چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share