سەرۆکی بایرن میونشن هاندەرانی یانەکەی بێهیواکرد

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هیچ بۆندێکی گەورەی دیکە واژووناکات و سەرۆکی یانە ئەو ڕاستییە دووپاتدەکاتەوە.

سەرۆکی یانەی بایرن میونشن، هێربەرت هاینەر لەچاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی یانە باڤارییەکەی ڕاگەیاندووە، “جگە لە دایۆت ئوپامیکانۆ، ناتوانین گەورەبۆندی دیکە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 واژووبکەین”.

هەروەها دەڵێت، “نابێت خەڵکی بە کەمی لە لێکەوتەکانی قەیرانی کۆرۆنا بڕوانن، ئەگەرچی لەڕووی ئابورییەوە بەسەریدا زاڵبووین، بەڵام لێکەوتەکانی داهاتووی قورستر دەبێت لەسەر سەرجەم یانەکان”.

هاینەر ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “لەگەڵ عومەر ڕیچارد بێبەرامبەر بۆندمان واژووکردووە، حەوت یاریزانە خوازراوەکەی دیکەشمان دەگەڕێنەوە و تێکەڵ بە پێکهاتەکە دەکرێن، پێکهاتەکەمان توانستی ئەوەی هەیە وەرزی داهاتوو بەباشترین شێوە بەڕێبکات و پێویستمان بە بۆندی گەورە نییە”.

سەرۆکی یانە باڤارییەکە دەڵێت، “تاوەکو ئێستا ئەوەی دەیبینین بەشێکی بچووکە لە لێکەوتەکانی کۆرۆنا، کاتێک گوێبیستی ئەو ژمارانە دەبم کە لە گواستنەوەکاندا بەکاردەخرێت، بیر لەوە دەکەمەوە ئەو یانانە لەکوێوە و چۆن ئەو دەستەوارە گەورانە کۆدەکەنەوە؟ لەکاتێکدا ئەو یانانە لە قەرزدا نغرۆ بوون”.

لە میرکاتۆی هاوینی 2021 یانەی بایرن میونشن تەنها دایۆت ئوپامیکانۆی بەرگریکاری یانەی لایپزیکی کڕیوە، لەگەڵ عومەر ڕیچاردسی بەرگریکاری لاوی ئینگلیزی لە یانەی ڕیدینگەوە، لێدوانەکانی هاینەر هاندەرانی یانە لە گواستنەوەی گەورەی دیکە بێهیوادەکات.

بابەتی پێشتر

کاتی هاتووە.. مێسی کۆپا ئەمریکای 2021 بەدەستدەهێنێت؟

بابەتی دواتر

تەنها وەرگری ڤاکسینەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بۆیان هەیە بەشداری حەجی ئەمساڵ بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share