ڤێرشتاپن پێشبڕکێی مۆناکۆی بردەوە

ماکس ڤێرشتاپن بەردەوامە لە نووسینەوەی سەرکەوتنەکان و پێشبڕکێی مۆناکۆی بردەوە، کە شەشەم پێشبڕکێی وەرزە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێک لە ئاڵۆزترین پێشبڕکێکانی بواری “فۆرمولا 1” لە مەیدانی مۆنتی کارلۆ لە مۆناکۆ ئەنجامدرا، دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ فێرناندۆ ئەلۆنسۆی ئیسپانی و شۆفێری تیمی ئەستۆن مارتن، ماکس ڤێرشتاپنی هۆڵەندیی شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

فێرناندۆ ئەلۆنسۆ بە جیاوازی 27.921ی چرکەیەک پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

ئیستیپان ئۆکۆنی فەرەنسی و شۆفێری تیمی “ئالپین” ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و پلەی سێیەمی مسۆگەرکرد.

“مۆناکۆ GP ” شەشەم پێشبڕکێی وەرزی 2023یە لە کۆی (22) پێشبڕکێ بۆ دیاریکردنی باشترین شۆفێر و تیمی جیهان، تاوەکو ئێستا شۆفێرە هۆڵەندییەکە کە بە هەمانشێوە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووە چوارجار پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

ڕیزبەندیی شۆفێران تاوەکو پێشبڕکێی مۆناکۆ:

ڕیزبەندیی تیمەکان تاوەکو پێشبڕکێی مۆناکۆ:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کومان وه‌ڵامی لاپۆرتا ده‌داته‌وه‌: شتێک ڕوویداوه‌، زۆر قسه‌یکرد

ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ڕۆناڵد کومان به‌توندی وه‌ڵامی دواین لێدوانه‌کانی خوان لاپۆرتای سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یدایه‌وه‌ و دووباره‌ کێشه‌کانی…
Total
0
Share