ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلان لەبارەی لاوتارۆ-وە کۆدەبنەوە

بڕیارە بەم نزیکانە بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هاوتاکانیان لە ئینتەرمیلان کۆدەبنەوە و باس لە ئەگەری گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ ئیسپانیا”، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید وەک جێگرەوەی بۆندی کیلیان مباپێ مامەڵە لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی دەکەن.

لە ئێستادا ئیدارەی هەردوو یانەکە لە گفتوگۆدان و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە کۆببنەوە.

وەک سەرەتایەک، ڕیاڵ مەدرید داوای نرخی هێرشبەرەکەی کردووە، دەیانەوێت تێڕوانینیان بۆ ئەو بژاردە هەبێت کە لەبەر دەستیاندایە، بەتایبەت دوای فرۆشتنی کەریم بنزیمە و کڕینی خوسێلۆ وەک هێرشبەری یەدەگ.

پێشتر هاری کەین و کای هاڤێرتز داواکراوی یانەی شاهانە بوون، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو لە دانوستاندن بۆ کڕینی هەردوو هێرشبەرەکە کشانەوە.

بابەتی پێشتر

گرژی و ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا تا دێت پەرەدەسێنێت

بابەتی دواتر

بەشێک لە پارچەکانی ژێردەریایی تیتان دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share