دوای گاتوسۆ.. ڤالێنسیا بۆ جاری دەیەم گەڕایەوە سەر ڤۆرۆ

دوای دوورخستنەوەی جێنارۆ گاتۆسۆی ڕاهێنەری ئیتاڵی، یانەی ڤالێنسیا بڕیاریدا تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ڤۆرۆ گۆنزالێز وەک ڕاهێنەر دەستنیشان بکات.

جاری دەیەمە ڤۆرۆ پۆستی ڕاهێنەری “شەمشەمە کوێرەکانی مێستایا” وەردەگرێت، بەوپێیەی هەر کاتێک ڕاهێنەران دووردەخرێنەوە، ئەم کەسایەتییە لە ناوخۆی یانەکە جێگەیان دەگرێتەوە.

ڤۆرۆ لە ساڵی 2022 دەستی بە ڕاهێنانی تیپی یەدەگی ڤالێنسیا کردووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2008 و دواجاریش لە ساڵی 2021 ڕاهێنەری تیپی یەکەم بووە.

ئەزمووندارەکەی ڤالێنسیا تەمەنی 59 ساڵە، هەرگیز لە دەرەوەی ڤالێنسیا مەشقی نەکردووە، زۆربەی ژیانی وەرزشیی وەک یاریزان لەگەڵ یانە ئیسپانییەکەدا بووە.

بابەتی پێشتر

ئەو عێراقییەی لە سلێمانی "عەشقە" کۆنەکەی بوو بە سەرچاوەی بژێوی

بابەتی دواتر

تیباس: ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت، بەرشلۆنە ناتوانێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری خلێفی لە ناپۆلی-یە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بە ئاراستەی فابیان ڕویزی ناوەندکاری یانەی ناپۆلی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی “کۆرێری دێلۆ…
Total
0
Share