یاریی لوتکە بە یەکسانبون کۆتایی هات

لە هەفتەى 12ی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا چێڵسی لەناو یاریگاى خۆی میوانداری مانچستەر سیتی کرد.

لەیارییەکی بەهێز و ئاست بەرزدا هەردولا بە چوار گۆڵ یەکسان بوون.

گۆڵەکانی چێڵسی تیاگۆ سێلڤا و رەحیم سترلینگ و نیکۆلاس جاکسۆن و کۆل پالمەر تۆماریانکرد.

گۆڵەکانی مانچستەر سیتیش دوانیان هالاند کردی دوانەکەى تر ئاکانجی و ڕۆدریگۆ تۆماریانکرد.

هەردولا لوتکەى ئاستی خۆیان پیشاندا و یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم وەرزەیان پێشکەش کرد.

ئێستا سیتی 28 خاڵی هەیە و پێشەنگە و چێڵسیش بە 16 خاڵ دەیەمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانچسته‌ر یونایتد پێشوازی له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌کات

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشوازی له‌ بڕیارێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی ئینگلته‌را.…
Total
0
Share