(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان سێیەم دۆڕاندنی ئەم وەرزەی تۆمارکرد

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە ئۆدینێزی دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان لە “ستادیۆ فریۆلی” بووە میوانی یانەی ئۆدینێزی، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “نێراتزۆری” لە خولەکی پێنج لەلایەن نیکۆلۆ بارێلاوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی ئودینێزی لە خولەکەکانی 22، 84، 90 لەلایەن میلان سکرینیار (بەهەڵە)، جاکا بیۆڵ، تۆڵگای ئەرسەلانەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر میلان بە 12 خاڵەوە لە پلەی شەشەمدا مایەوە، بەڵام لە ئەگەری بردنەوەی یانەکانی لازیۆ و یوڤانتۆس و ساسولۆ ئەو پێگەیەش لەدەستدەدات، لە بەرامبەردا ئودینێزی بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی “سیریا ئەی”.

بابەتی پێشتر

زاوایەک خەسوو و خەزوور و هاوژینەکەی برینداردەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە برێنتفۆردی بردەوە و گەڕایەو لووتکەی پریمەرلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share