بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازیکرد لە مارتین یێگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق.

لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە بە تایبەت لە بوارە ئابوری و کەلتوورییەکان و بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چێوەی رێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکەدا.

تێپەڕاندنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و عێراق تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە بە شێوەیەک کە مافی هەموو لایەک پارێزراوبێت.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە بڕیارە بوێرانەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکان و وتی، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لەم بڕیارە گرنگ و بوێرانەیە دەکات و هیوادارین وڵاتانی تریش هاوشێوەی ئەڵمانیا هەنگاوی لەمشێوەیە بگرنەبەر”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیانی خەڵک لەسەروو هەموو شتێکەوەیە

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: به‌مه‌رج ڕازین به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌رجى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مانى كه‌ تواناى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت هه‌بێت و بتوانێت به‌دواداچوون…
Total
0
Share