ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی دۆلارەوە هۆشداری دەدات

لەبارەی گۆڕانكارییەكان لە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق هۆشداری دەدات لە هەر كەس و لایەنێك بیەوێت قۆرخكاری بكات.

لە گشتاندنێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم دەركراوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە، “دادگاكانی لێكۆڵینەوە و داواكارانی گشتی ئاگادار دەكەینەوە، هەموو ڕێوشوێنێك بگرنەبەر بەرامبەر هەموو ئەوانەی بارودۆخی ئابوریی ئێستا دەقۆزنەوە و زیان بە ئابوریی نیشتمانی دەگەیەنن، گەر مامەڵەكارانی دراوی بیانی ین یان بازرگانانی شمەكە خۆراكی و پێویستییەكانن”.

لە نوسراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “پێویستە هەماهەنگی بكەن لەگەڵ چاودێرانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی كە پكشنین دەكەن بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی لەیاسا دەردەچن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد روویدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەکی “کۆنترۆڵکراو” لە باڵیۆزخانەکە روویدا. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی…
Total
0
Share